ڤیدیۆ .. میران عه‌لی ڤیدیۆ كلیپێكی به‌ناوی "نه‌فره‌ت" بڵاوكرده‌وه‌

هونه‌رمه‌ندی گۆرانبێژی كوردستان میران عه‌لی، كلیپێكی نوێی به‌ناوی "نه‌فره‌ت" بڵاوكرده‌وه‌.

میران عه‌لی له‌ كه‌ناڵی تایبه‌تی كورد ماكس میوزیك له‌ یوتیوب كلیپه‌كه‌ی خۆی به‌ ناوی "نه‌فره‌ت " بڵاوكره‌وه‌، تێكست و ئاوازی گۆڕانیيه‌كه‌ له‌لایه‌ن لاوك دانا بۆ دانراوه‌.

میران عه‌لی له‌دایكبوی 1995 ه‌و خه‌ڵكی شاری سلێمانیيه‌، سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌شداریكردنی له‌ پڕۆگرامی "خۆشترین ده‌نگ" ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌..

ئا- كامران