ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند (كانی) به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی به‌ناوی (ببارێ) بڵاوكرده‌وه‌

پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ دابڕان،خاتوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد كانی ، به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی به‌ ناوی (ببارێ) بڵاوكرده‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند كانی دوێنی  چوارشه‌مه‌ 2-6-2021 له‌ چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له‌ یوتیوب نوێترین ئه‌لبوومی خۆی به‌ناوی (ببارێ) بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌م ئه‌لبومه‌ نوێییه‌ی كانی له‌ 10 تراك پێك هاتووه‌ به‌ ناوه‌كانی (لێگه‌ڕێ، گه‌ڵا و مانگ و ته‌نهایی، نامه‌، مالان باركر، پیاسه‌، تانگۆی گۆران، ببارێ، خه‌ون نیت، خه‌و نه‌بوون، ئاڵا)، كه‌كاری موزیكی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی كارزان مه‌حمود-ه‌وه‌ كراوه‌.

هونه‌رمه‌ند كانی ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانه‌ له‌ به‌شی موزیك و هاوژینی هونه‌رمه‌ندي موزیكژه‌ن كارزان مه‌حمود-ه‌ و ئێستا له‌ وڵاتی سوید نیشته‌جێن، خانمه‌ گۆرانیبێژێكی ناسراوی كوردستانه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.

ئا- كامران