له‌ یادی 95 ساڵه‌ی له‌دایك بوونی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نه‌بینراوی مارلین مۆنرۆ بلاوكرایه‌وه‌

وێنه‌كان له‌ ساڵی 1952 گیراوه‌

له‌یادی رۆژی له‌ دایك بوونیدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێ و نه‌بینراوی، ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی جیهانی كۆچكردوو مارلین مۆنرۆ بڵاوكرایه‌وه‌.

مارلین مۆنرۆ جگه‌ له‌ كاری نواندن، به‌جوانییه‌كه‌ی میدیاكان و هاوداره‌كانی سه‌رسام كردبوو  ، له‌رۆژی له‌دایك بوونیدا كه‌ 1-6 بوو چه‌ند وێنه‌یه‌كی نه‌بینراوی له‌ میدیا جیهانییه‌كان و تۆره‌ ِكۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌ ، وێنه‌كان له‌ ساڵی 1952 گیراوه‌، پێده‌چێت له‌ ئاهه‌نگێك دا بێت ،وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ دیاره‌ كراسێكی ره‌نگ په‌مه‌یی له‌به‌ركردووه‌.

هونه‌رمه‌ند مارلین مۆنرۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی  سینه‌مایی ئه‌مریكی و جیهانی بوو له‌ ساڵی 1926 له‌ ولایه‌تی لۆس ئه‌جلۆس له‌ دایك بووه‌ جوانییه‌كه‌ی هه‌موو میدیاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌خۆی سه‌رقاڵ كردبوو له‌ ساڵی 1962 له‌ رووداوێكی گوماناویی كۆچی دوایكرد.

ئا- كامران

 ژێده‌ر- الفن