له‌فیستیڤاڵێكدا چایخانه‌ی قه‌یسه‌ری كفری و چایخانه‌ی توتن چی له‌ به‌غدا پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ ده‌ستهێنا

بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ شاری كفری فیستیڤاڵێكی جیاوازی كلتوری له‌سه‌ر ئاستی عێراق سازكرا

بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ شاری كفری فیستیڤاڵی چایخانه‌ كلتوریيه‌كانی عێراق له‌ سه‌رای كۆن ،له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان سازكرا.

له‌ كۆی 2000 دوو هه‌زار چایخانه‌ له‌ عێراق ته‌نیا( 10) چایخانه‌ هه‌ڵبژێردران و به‌شداری پێشبڕكێكه‌یان كرد كه‌ تێیدا،دوای له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چایخانه‌ به‌شداربووه‌كان كرا، پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ده‌ستنیشان كران ، كه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو:

- چایخانه‌ی قه‌یسه‌ری كفری و چایخانه‌ی توتن چی له‌ به‌غدا خه‌ڵاتی پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ ده‌ست هێنا.

 - چایخانه‌ی مام خه‌لیل له‌ هه‌ولێر پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا.

 - چایخانه‌ی سه‌ید مجید له‌ كه‌ربلا‌و پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا.

شایانی باسه‌ئه‌م  فیستیڤاڵه‌، به‌ سپۆنسه‌ری رێكخراوی هاوكری ئه‌ڵمانی و به‌هاوكاری رابیته‌ی چایخانه‌كلتوریه‌كانی عێراق و ئه‌نجام درا  به‌رێوه‌ چوو،نیاز وایه‌ ساڵانه‌ فیستیڤاڵی له‌و جۆره‌ ساز بكرێت.  

1122

ئا- كامران