ڤیدیۆ .. دانا عه‌بدولجه‌بار ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی به‌ناوی (هه‌ولێر) بڵاوكرده‌وه‌

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كورد(دانا عه‌بدولجه‌بار) ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی به‌ناوی (هه‌ولێر) بڵاوكرده‌وه‌.

 گۆرانی(هه‌ولێر) كه‌ ناونیشانی نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه‌، دانا عه‌بدولجه‌بار خۆی تێكست و ئاوازه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه‌ و (بڵند سۆران) كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌. .

هونه‌رمه‌ند ،دانا عه‌بدولجه‌بار ،ناوی ته‌واوی (دانا عه‌بدولجه‌بار شه‌وكه‌ت)ه‌، ساڵی 1969 له‌دایك بووه‌، ده‌رچووی كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانه‌ به‌شی مۆسیقا، ساڵی 1987 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ر كردووه‌، له‌ چه‌ندین كۆنسێرت و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌شداری كردووه‌، چه‌ندین ئه‌لبومی بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌ ساڵه‌كانی 1990- 1993 جێم مه‌هێڵه‌- 1996- 2000 قه‌ده‌ر- 2002 سه‌مای دڵ- 2003 دیاری- 2006 تۆ گوڵ نه‌بووی، یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی جگه‌ له‌ تێكستی شاعیران تێكستی خۆشی به‌كار هێناوه‌، ساڵی 2010 ئه‌لبومێكی گۆرانی به‌ناوی (خه‌یاڵ) بڵاو كردۆته‌وه‌ و چه‌ند گۆرانییه‌كیشی له‌و ئه‌لبومه‌ كلیپ كردووه‌، وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌ فیلمی (قه‌ده‌ر) ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌.

ئا- كامران