Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:11

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه‌ی هه‌رێم ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌ی لێبڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانه‌وه‌ بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

پەری نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە له‌ وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی لەكەناڵێكی ڕاگەیاندن بەشداریمان كرد دەرباری پڕۆژەی یاسای بودجە لێكدانەوەی هەڵە بۆ بەشێك لەقسەكانمان كراوە بەتایبەت لەپرسی لێبڕینی مووچە وتەی ئێمە لەو كەناڵە بەم جۆرەبوە ” لێبڕینی مووچە لە پڕۆژەیاسایی بودجە دیاری نەكراوەوە و لەبەر ئەوەی مووچە بەیاسا دیاریكراوە دەسەڵاتی ئێمە نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاری بكەین، بەڵكو ئەمە لەدەسەڵاتی لیژنەی باڵای ئابووری هەرێمە كە بەپێی ئەو داهاتەی هەیە بڕیاری كەمكردنەوە یان هەڵگرتنی مووچە دەدرێت،

ڕاشیگه‌یاند: من لەهیچێك لەوتەكانم باسم لە لێبڕین یاخود ڕێژەیەكی دیاریكراو نەكردوە، بەتایبەت باس لەوە كراوە كە ئێمە باسمان لەوە كردبێت بۆ مووچەی ئەم مانگە ڕێژەی لێبڕین ١٥% ، بەهیچ جۆرێك قسەی وامان نەكردوەو وتەی لەو شێوەیە دورە لەڕاستیەوە ڤیدیۆ وتۆماری بەرنامەكەش ماوە.هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: بۆیە داواكارم لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و پەیج وسایتەكان بەهیچ شێوەیەك هەواڵی بێ بنەما نەگوزانەوەو ، بەتایبەت لەدۆخێكدا كە خەڵك بەدەست قەیرانەكانەوە ماندوە تكایە ئێوەش ماندوتریان مەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.