به‌ڤیدیۆ.. چۆپى فه‌تاح كلیپێكى نوێى به‌ ناوی (تۆمنت نه‌ناسی)بڵاوكرده‌وه‌


گۆرانیبێژ چۆپى فه‌تاح، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، به‌ ناوى (تۆ منت نه‌ناسی) بڵاو كرده‌وه‌.

شایانی باسه‌ گۆرانی (تۆمنت نه‌ناسی) ئاوازو تێكسته‌كه‌ی،له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د دانراوه‌ ، وه‌ هونه‌رمه‌ند ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عید كارى دابه‌شكردنى میوزیكى بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردوه‌.


چۆپی فه‌تاخ خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه‌ ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌ ،خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپى گۆرانییه‌، به‌هۆی گۆرانییه‌كانییه‌وه‌ ،خاوه‌ن هاودارێكی زۆره‌.
ئا- كامران