وه‌زاره‌تی كاره‌با: زیاتر له‌ 639 هه‌زار پێوه‌ری كاره‌با به‌ستراوه‌


وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 17 -5 -2021،  كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دا له‌گه‌ڵ نۆیڵ مۆرسیس ، راوێژكاری پێشكه‌وتوو له‌پێوه‌ری زیره‌ك ، عه‌لی ئیسماعیل ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای پێوه‌ری زیره‌ك،  جه‌ختی  لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی سەرجەم بڕگە و قۆناغەكانی پێوەری زیرەك كردەوەو دەستخۆشی لە تیمی بەستنی پێوەری زیرەك كرد كە تا ئێستا    639.612  پێوەری زیرەكی كاره‌با  لەهەرێمی كوردستان بەستراوە.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: لەمانگی رابردووەوە خوێندنەوەی پێوەرەكان دەستی پێكردووە.

 

 

 

شوان عه‌زیز