هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی ده‌كات

 شاندێكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ  بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری شاره‌كانی هه‌رێم و ژمارەیەک خاوەن بنکەی گەشتیاری کەرتی تایبەت لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی بەشداری پیشانگای نێودەوڵەتی دوبەی( بازاڕی گەشتوگوزاری عەرەبی لە دوبەی ـ السوق السفر  العربی  فی الدبی)  بۆ گەشتوگوزار ده‌كات.
له‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: بۆ بەبازاڕکردنی گەشتوگوزاری هەرێم و راکێشانی وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان، دەستەكه‌مان شوێنێکی تایبەتی ( ستاند) دابین کردووە، تاکو بتوانێ بڵاوکراوەی گەشتیاری هەرێمی کوردستان پیشان بدات و بەسەر میوانەکان دابەشی بکات.
دوێنێ یه‌كشه‌مه‌ 16 - 5 - 2021،  یەکەم رۆژ پیشانگاکەبووه‌ به‌به‌شداری هه‌رێمی كوردستان و  بەشداری 62  وڵات و زیاتر لە هەزار کۆمپانیا له‌ پێشانگه‌كه‌دا به‌شدارن، پیشانگاکە لە 16 ـ 5 ـ 2021 ده‌ستی پێكردووه‌ تاوه‌كو رۆژی  20 -5 -2021 بەردەوام دەبێت. 
له‌كۆتاییدا ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار رایده‌گه‌ێنێت: هه‌ر له‌و پێشانگایه‌دا ژمارەیەک دیدار و سمینار لە بارەی گەشوگوزار رۆژانە بەرێوە دەچن.


شوان عه‌زیز