لە سلێمانی پیاوێک ژنەکەى بریندار دەکات و خۆیشی دەکوژێت


 ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 17 -5 -2021، لە سلێمانی پیاوێک ژنه‌كه‌ی به‌فیشه‌ك بریندار ده‌كات و دواتریش فیشەکێكی به‌ خۆیەوە ناوە.

ئاراس ستار په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌سلێمانی رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ  ژن و مێردێك له‌گه‌ره‌كی كازیوه‌ی سلێمانی بووه‌ته‌ شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێیان ، پیاوه‌كه‌ سێ فیشه‌كی له‌ژنه‌كه‌ی داوه‌ ، دواتر فیشه‌كێكی به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌. 

په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند: به‌هۆی رووداوه‌كه‌ ژنه‌كه‌ به‌سه‌ختی برینداره‌ و له‌ئێستادا له‌نه‌خۆشخانه‌دا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكی دایه‌ ، هه‌روه‌ها وتيشی پیاوه‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌و فیشه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ی ناوه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ستدا بدات. 

وتیشی:  ژن و پیاوەکە تەمەنیان لە نێوان (35 بۆ 40) ساڵیدایە.