دانا جه‌زا: نه‌ناردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ پرسێكی ته‌كنیكییه‌ و تا ئێستا بڕیاری خه‌رجكردنی نه‌دراوه‌

دوای په‌سند كردنی بودجه‌ی عێراق، پشكی هه‌رێم له‌م بوودجه‌یه‌ دیاری كرا،به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ نه‌كراوه‌. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ دانا جه‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ میانی گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: نه‌ناردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ سیاسی نییه‌ و ته‌كنیكییه‌، چونكه‌ تا ئێستا ئه‌م بودجه‌یه‌وه‌ به‌ كردار نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.‌