حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌ 800 ملیۆن دیناری بۆ ته‌واو كردنی 3 قوتابخانه‌ی سلێمانی ته‌رخانكرد

 حکومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی  زیاتر له‌800 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی سێ قوتابخانه‌ لە  پارێزگای سلێمانی.
لە نوسراوێکدا کە واژووی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و تێیدا هاتووە:  رەزامەندی درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنی 873 ملیۆن و540 هەزار و 197 دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بۆ تەواوکردنی سێ قوتابخانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
 سه‌رۆكی دیوان راشیده‌گه‌ێنێت: ئەو قوتابخانەی ئەو بڕە پارەیەیان بۆ تەرخانکراوە بریتین لە قوتابخانەکانی : قولەرەیسی، هۆمەرەکوێر، هۆمەرەکوێر.

 

شوان عه‌زیز