تەندروستی سلێمانی: لەمانگێكدا 499 نەخۆش سەردانی سەنتەری هەرس و جگەریان كردووە


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 499 نەخۆش سەردانی سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لەسەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەر 166 هەناوبینینی گەدە و 96 هەناوبینینی كۆڵۆن و 25 وەرگرتنی نمونە لەجگەر و 46 حاڵەتی ڕەنگكردنی بۆریەكانی زراو و پەنكریاس و 11 فراوانكردنی سورێنچك و 25 هێڵكاری سورێنچك و 29 پكشنینی گەشەكردنی بەكتریا لەڕیخۆڵە باریكە ئەنجام دراوە.
سه‌رچاوه‌ -  تەندروستی سلێمانی