وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بریارێكی نوێی ده‌ركرد


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌  22-5-2021، هەر بەرهەمێکی خۆماڵی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکاندا هه‌بێت، بەساختە هه‌ژمار دەکرێت.
 وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ئاگادارییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:پێشترله‌ 25 -4 - 2021 سه‌رجه‌م سەربڕخانەکان ئاگادار کراونەتەوە،‌ کە بۆ خستنەبازاڕی بەرهەمەکانیان تا رۆژی 21-5- 2021، لەدوای ئەم بەروارە هەر بەرهەمێکی خۆماڵی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکاندا هه‌بێت، بەساختە هه‌ژمار دەکرێت.

وه‌زاره‌ت بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی  نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمی بەبێ ستیکەر و راشیده‌گه‌ێنێت له‌ئه‌نجام ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌.

ده‌قی نووسراوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ:
 

1

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز