قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەرمینیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەیدا لە ئەرمینیا لەگەڵ محەمەد عوبێد جەبر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە کۆبووەوە و پێکەوە هەندێ پرسیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 16 ئایار (مایس) ی 2021 بەڕێوەچوو، باسی دۆخی رەوەندی کوردی و عێراقی کرا لە ئەرمینیا و بڕیاردرا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حکومەتی هەرێم و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەرمینیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕەوەندی کورد لەو وڵاتە.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئەرمینیا کرا و لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی دید و تێڕوانینی خۆی بۆ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق خستەڕوو.