سه‌رۆكی هه‌رێم: كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بۆ هه‌میشه‌ به‌ لانه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و ئاشتى بمێنێته‌وه‌

 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌رۆژی جیهانی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له‌ ڕۆژى جیهانیى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌دا، پشتگیریمان بۆ ‌ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى لە سەرتاسەری جیھان دووپات دەکەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: داواكارین هه‌رچى كێشه‌ و ناكۆكییه‌، ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بۆ هه‌میشه‌ به‌ لانه‌ى پێكه‌وه‌ژیان، ته‌بایى و ئاشتى بمێنێته‌وه‌.