سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار له‌گه‌ل تیمى هاوبه‌شى بالوێزخانه‌ى به‌ریتانى و كونسولخانه‌ى به‌ریتانى له‌ هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌

تیمێكى هاوبه‌شى بالوێزخانه‌ى به‌ریتانى له‌ به‌غدا و كونسولخانه‌ى به‌ریتانى له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمییان كرد رۆژى 16/5/2021 و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته‌ و به‌رپرسى به‌شه‌كانى ده‌سته‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى ده‌سته‌ چاڵاكییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ده‌سته‌ى ئامار له‌ بواره‌كانى ئابوورى و دیمۆگرافى روون كرده‌وه‌ و به‌تایبه‌تى تیشكى خسته‌ سه‌ر دواكه‌وتنى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى له‌ عێراقدا.

هه‌روه‌ها پلانه‌كانى ده‌سته‌ له‌رووى به‌ده‌ستهێنانى نیشانده‌رى ئابوورى جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى دێنه‌ پێش كارى ئامارى له‌ هه‌رێمى كوردستان روونكرده‌وه‌. له‌لایه‌كى تره‌وه‌ شانده‌كه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ى خسته‌ ڕوو كه‌ گرنگیان هه‌یه‌ بۆ كاروبارى ئامار له‌ بواره‌كانى دیمۆگرافى و ئابوورى كه‌ ده‌كرێ كاریان له‌سه‌ر بكرێ له‌گه‌ڵیان.