چەند ڤاكسینێكی نوێ دژی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنرێت

لەكاتێكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا دوژمنی پلە یەكی مرۆڤایەتی بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی بەهۆیەوە بوونەتە قوربانی، هەوڵە زانستیەكان بەردەوامن بۆ بەرهەمهێنانی نەوەی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمریكی بڵاویكردەوە ژمارەیەك كۆمپانیای دەرمان و تاقیگەی حكومی كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی چەند ڤاكسینێكی دژی كۆرۆنا كەوەك حەب یاخود بەخاخی لووت بەكاربهێنرێت و هەڵگرتنی ئاسان بێت بەراورد بەو ڤاكسینانەی ئێستا هەیە و لەرێگەی دەرزی لێدانەوە بەكاردێت.

ئەو ڤاكسینانەی كاری لەسەر دەكرێت توانای دابینكردنی بەرگری هەیە كەماوەیەكی زیاتر بمێنێتەوە و زیاتر چالاك بێت دژی جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ ئاماژەی بەوەكرد دوو ڤاكسین هەیە پەرەی پێدەدرێت وەك حەب لەڕێگەی قووتدانەوە بەكاردەهێنرێت و حەوت پێكهاتەی دیكەش هەیە كەوەك بەخاخی لووت بەكاردەهێنرێت و پێدەچێت لەكۆتایی ئەمساڵ یاخود ساڵی داهاتوو بەردەست بێت.

سه‌رچاوه‌- تەندروستی سلێمانی