له‌خولی ئیتاڵیادا رۆما سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لاتسیۆ تۆماركرد


له‌ گه‌ری سی و حه‌وته‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیاو له‌ یاری دێربی شاری رۆما ، هه‌ردوو یانه‌ی رۆماو لاتسیۆ له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌ .
 میوانه‌كان به‌سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به‌یاری كردن كردو چه‌ند هێرشێكیان كرده‌ سه‌ر گۆلی یانه‌ی رۆما به‌لام له‌ هێرشێكی پێچه‌وانه‌و له‌ خوله‌كی چل و دوو هنریك موختاریانی ئه‌رمینی گۆلی یه‌كه‌می بۆ رۆما تۆمار كردو گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه‌ گۆله‌ ته‌واو بوو .
 له‌ گێمی دووه‌میش یاریزانانی هه‌ردوولا چه‌ند هه‌لێكی ئاسانی گۆل تۆمار كردنیان له‌ده‌ستدا به‌لام له‌ خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت یاریزانی ئیسپانی یانه‌ی رۆما پیدرۆ رۆدریگیز گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ گورگه‌كان تۆمار كردو یانه‌كه‌ش هه‌ژده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانبشی له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی بۆ شه‌ستو یه‌ك خال به‌رزكرده‌وه‌ .
 یانه‌ی لاتسیۆش تووشی یازده‌مین دۆراندن هات و پارێزگاری له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی كردو كۆی خاله‌كانیشی له‌ شه‌ستو حه‌وت خال وه‌ستا .