پێشمه‌رگه‌یه‌ك بەهۆی هەڵدێران لە شاخ گیانی لەدەستدا

بە مەبەستی بەدەستهێنانی گیای بەهارە ڕووی لە کوێستانەکان كردبوو

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هاووڵاتییەک لە یەکێک لە کوێستانەکانی ناحیەی گەڵاڵەی سەر بە قەزای چۆمان، بەهۆی هەڵدێران لە شاخ گیانی لەدەستدا.

د. ئەحمەد خەلیل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر 9:35 خولەکی پێش نیوەڕۆ تەرمی هاووڵاتییەک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتن کە لە شاخ هەڵدێرابوو بەهۆی خوێنبەربوون پێش بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، هاوڵاتییەکە ناوی (عەلی ڕەمەزان) تەمەن 38 ساڵ و دانیشتووی سۆرانە، دوای ڕێکارە کارگێڕییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران کرا.

ئەو هاووڵاتییە دانیشتووی سۆرانە و پیشەی پێشمەرگەیە، ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەکەیان بە مەبەستی بەدەستهێنانی گیای بەهارە ڕووی لە کوێستانەکانی ئەو ناوچەیە کردووە و لە شاخ هەڵدێراوە.

کەریم سمکۆ/ په‌یامنێری كوردستان تیڤی