لەڕووداوێکی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر خه‌بات پێنج کەس بوونه‌ قوربانی

له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای گشتی هه‌ولێر - خه‌بات، پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانی.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی سالار نامق له‌ قه‌زای خه‌بات رایگه‌یاند: دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای سەرەكی قه‌زای خەبات - هەولێر دوو كەس گیانی لە دەستدا بە ناوەکانی (وەلید لەتیف میکائیل) تەمەنی  19 ساڵان و (نیهارنێچیرڤان لەتیف) تەمەنی 9 ساڵان و سێ کەسی دیكه‌ش لەڕووداوەکە برینداربوون.    

سەرچاوەیەك لەهاتوچۆی قه‌زای خەبات بەكوردستان تیڤی راگەیاند: ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا كامری لە كۆنترۆڵ دەردەچێت، ده‌بێته‌ هۆی وه‌ڕگه‌رانی.

گوتیشی: تەرمەكانیان لەلایەن بنكەی تەندروستی خەباته‌وه‌ ڕەوانەی دادی پزیشكی لەشاری هەولێر كران.