سێ ھاووڵاتی له‌ رووباری گه‌لی عه‌لی به‌گ خنكان

سێ ھاووڵاتی بە رەگەز عەرەب له‌ هاوینه‌هه‌واری رووباری گه‌لی عه‌لی به‌گ خنکان.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی فه‌رمان عه‌لی رایگه‌یاند: سێ ھاووڵاتی بە رەگەز عەرەب لە ڕووباری گەلی علی بەگ خنکان، راشیگه‌یاند ئه‌و هاووڵاتیانه‌ کە بۆ گەشتیاری ھاتبوون  تا ئێستا تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە.

راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکانی دیكه‌ن گه‌ران به‌دوای ته‌رمه‌كان به‌رده‌وامه‌.