توركیا.. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هێرشی كرده سه‌ر خێزانه‌ كورده‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا

دوای ئه‌وه‌ی خێزانێكی كوردی خەڵكی شاری هەولێر لە پارێزگای مێرسینی تورکیا رووبەڕووی هێرشی چەند توركێك بوونەوە و به‌ سه‌ختی برینداركران، یه‌كێك له‌و هێرشكارانه‌ ده‌ستگیر كرا. 

په‌یامنێری كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: له‌ شاری مێرسین ژماره‌یه‌ك كه‌سی تورك هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خێزانیكی كوردی شاری هه‌ولێر و باوك و كورێكیان به‌ سه‌ختی بریندار كردووه‌. 

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: پۆلیس یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هێرشه‌كه‌یان كردووه‌ ده‌ستگیر كردووه‌ و به‌ دوای ئه‌وانی دیكه‌شدا ده‌گه‌ڕێن.