په‌پووله‌ی ڕه‌ش نوێترین فیلمی شیرین جیهانی

 فیلمی په‌پووله‌ی ڕه‌ش  له‌ نووسین و ده‌رهێنانی  خانمه‌ سینه‌ماكاری كورد " شیرین جیهانی " له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا، ده‌ست كرا به‌ وێنه‌ گرتنی له‌م فلیمه‌دا چه‌ندین هونه‌رمه‌ند وه‌كو ئه‌كته‌ر رۆڵ ده‌بینن ، ستافی هونه‌ری پێك هاتوون له‌: وێنه‌گرتنی یوجین و ده‌نگ هه‌ڵگرتنی دیین كارامێسینس .

 شایانی باسه‌ فلیمه‌كه‌ به‌زمانی عه‌ره‌بییه‌ و باس له‌ كاری مرۆڤایه‌تی و ره‌گه‌ز په‌رستی ده‌كات.

هونه‌رمه‌ند شیرین جیهانی له‌ ساڵی 1980 له‌ شاری مهاباد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ ، یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی خۆی له‌ ساڵی 2006 به‌رهه‌مهێنا.

ئا- كامران