ساڵانە زیاتر لە 100 تەن ماددەی هۆشبەر بە قاچاخ دەهێنرێتە سوید

بەپێی هەڵسەنگاندنێکی پۆلیسی سوید، بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی بە قاچاخ دەهێنرێنە سوید زۆر زیاترە لەوەی لە پێشتر مەزەندە کراوە.

بەپێی دواین ڕاپۆرتی یەکەی ئۆپەراسیۆنی نیشتمانی ناسراو بە نووا، ساڵانە لەنێوان 100 تا 150 تەن ماددەی هۆشبەر بەرێگای قاچاخ دەهێنرێنە سوید.

پۆلیس دەڵێن کە توانای سیستمی دادوەری سوید کەمترە لەوەی کە ئەم پرسە ئیدارە بدات.