ئه‌ردۆغان: ئامانجی سه‌ره‌كیمان ئه‌ندام بوونه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا


سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ میانی په‌یامێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی رۆژی ئه‌ورووپایه‌وه‌ پێشكه‌شی كردووه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ چه‌ندین ده‌یه‌یه‌ توركیا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ نێو یه‌كێتی ئه‌ورووپادا ببێته‌ ئه‌ندام.
ئه‌ردۆغان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ توركیا ئامانجێكی گرنگ و ستراتیژیكییه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ستی ده‌ستی زۆری به‌ توركیا كردووه‌ و هێشتایش له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌ستی كردن به‌ توركیا به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام توركیا له‌ كار و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا په‌شیمان نه‌بووه‌ته‌وه‌ و نابێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ببێته‌ ئه‌ندام ئه‌وا هه‌م توركیا به‌هێزتر ده‌بێت و هه‌م یه‌كێتی ئه‌ورووپا چونكه‌ هه‌ر دوولا له‌ هه‌ر روویه‌كه‌وه‌ پێویستییان به‌ یه‌كتر هه‌یه‌.
ئه‌رده‌لان گۆران