به‌ڤیدیۆ.. سه‌گه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئیرله‌ندا سه‌رنجی میدیاكاران و هاوڵاتییانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌

 له‌كاتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریدا سه‌گه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئیرله‌ندا كه‌ناوی (جرو)-ه‌ ده‌یه‌وێت گرنگی پێ بدات.

سه‌رۆكی ئیرله‌نده‌ له‌ كاتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریدا كه‌ سه‌گه‌كه‌ی به‌ ته‌نیشتیه‌وه‌یه‌و ناوه‌ستێت و به‌رده‌وامه‌ له‌خۆنووسان به‌ سه‌رۆكه‌وه‌و لێسانه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی گرنگی پێبدات.

سه‌گه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئیرله‌ندا،كه‌ ته‌مه‌نی (7) مانگه‌ ، زیاترله‌قسه‌كانی سه‌رۆك سه‌رنجی میدیاكاران و هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ی بۆلای خۆی راكێشاوه‌، ئه‌وه‌نده‌ی باس له‌ سه‌گه‌كه‌ كرا  ئه‌وه‌نده‌ ، باس له‌ قسه‌كانی سه‌رۆكی ئیرله‌ندا نه‌كرا.

ئا- كامران

ژێده‌ر- اخبار لان