Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 09:34

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: تێچووی پرۆژەی گەشتیاریی تەلەفریکی چیای زاوا لە دهۆک بڕی 30 ملیۆن دۆلارە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 9ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پارێزگەی دهۆك پرۆژەی تەلەفریكی چیای زاوای كردەوە، لە میانەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكەدا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتارێكی پێشكەشكرد>

لە بەشێكی وتارەكەیدا رایگەیاند: ئەو پرۆژەیە نەوەك تەنیا بۆ پارێزگای دهۆك، بەڵكوو بۆ هەموو كوردستانیش دەبێتە نموونەیەكی جوان و سەرنجڕاكێش و هێمایەکی دیکەی بەردەوامی پێشكەوتنی كوردستان لە هەموو ڕووێكەوە، هەروەها گوتیشی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەژێر ڕۆشنایی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و رێنماییەكانی جەنابی سەرۆكی حكوومەت، بایەخێكی زۆر بە كەرتی گەشتوگوزار دەدات و دەیەوێت بە بووژانەوەی زیاتری ئەو کەرتە سەرچاوەیەكی دیكەی بەهێزی ئابووری زیاد بکات و ڕۆڵی لە فرە داهاتیدا بەهێز بکرێت>

دەقی وتاری ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار -

بەڕێز جەنابی کاک مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان - میوانە بەڕێزەکان خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە حزوری جەنابی سەرۆكی حكوومەت، لە پارێزگای دهۆك و لەم سروشتە جوانەی سەر (چیای زافا) بەرامبەر دهۆكی ڕەنگین، دهۆكی سەرنجڕاكێش بە سروشتە نایاب و دڵڕفێنەکەی، لە كردنەوەی پرۆژەی (HAPPY PARK DUHOK) ئامادە دەبین، كە پرۆژەیەكی گەورەی گەشتوگوزارییە و لە چەندین بەشی هەمەجۆر پێک دێت.

ئەو پرۆژەیە نەوەك تەنیا بۆ پارێزگای دهۆك، بەڵكوو بۆ هەموو كوردستانیش دەبێتە نموونەیەكی جوان و سەرنجڕاكێش و هێمایەکی دیکەی بەردەوامی پێشكەوتنی كوردستان لە هەموو ڕووێكەوە، بە تایبەتی لە ڕوویی تەناهی و بوارەکانی وەبەرهێنان نیشان دەدات، کە وەبەرهێنەرانی خۆماڵی بە پڕۆژەکانیان خزمەتی ڕازانەوە و پێشکەوتنی کوردستان دەکەن و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنێت و پشتگیرییان دەکات و ئاسانکارییان بۆ دەکات. بۆیە دەستخۆشی لە کۆمپانیای (یوبی هولدینك) دەکەین کە بڕی نزیکەی (30) ملیۆن دۆلاری لە قۆناغی یەکەمی ئەو پڕۆژەیە خەرجکردووە کە قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، هەروەها سوپاسی سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بە تایبەتی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگای دهۆك، كە لە جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیەدا بەشدار بوون.

بەڕێزان.. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەژێر ڕۆشنایی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و رێنماییەكانی جەنابی سەرۆكی حكوومەت، بایەخێكی زۆر بە كەرتی گەشتوگوزار دەدات و دەیەوێت بە بووژانەوەی زیاتری ئەو کەرتە سەرچاوەیەكی دیكەی بەهێزی ئابووری زیاد بکات و ڕۆڵی لە فرە داهاتیدا بەهێز بکرێت، بە تایبەتی كە سرووشتی كوردستانیش سرووشتێكی جوان و سەڕنجڕاكێشی هەیە و دەرفەتی لەباری تێدایە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی گەشتوگوزاری ئەوتۆ کە بەهۆیەوە گەشتیاری زیاتر ڕابكێشینە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان.

سنووری پارێزگەی دهۆكیش بەو سرووشتە جوانەی کە هەیەتی، بواری ئەوەی تێدایە پرۆژەی گەشتوگوزاری زیاتری تێدا ئەنجام بدرێت و بە دڵنیاییەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، لەم ڕووەوە هەموو ئاسانکارییەک دەکات. لە كۆتاییدا جارێكی دیكە دەمەوێت سوپاسی فەرمانگەکان و کۆمپانیای جێبەجێکار و هەموو ئەو ئەندازیار و کارمەند و لایەنانە بكەم كە لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیەدا كاریان كردووە و ماندووبوونە، ئەوەتا ماندووبوون و شەونخوونی ئەوان، پرۆژەیەكی سەرنجڕاكێشی گەشتوگوزاریی ئەوتۆی لێ بەرهەمهات، کە نەوەک تەنها بۆ دهۆكی ڕەنگین و هاووڵاتیانی کوردستان، بەڵکوو بۆ دانیشتووانی شارەکانی تری دەوروبەریشمان دەبێتە دەرفەت کە بێن و سەردانی دهۆک بکەن و لەم دیمەنە سەرنجڕاکێشانەدا کاتی پڕ لە حەسانەوە و جوانی بەسەر ببەن. سەرەڕای هەموو لەمپەرەکان، بەڵام بە ئومێد و بڕوایەکی پتەوەوە کار بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەکەین. كوردستان ئاوەدان و ئێوەی بەڕێزیش هەر شاد و سەرفراز بن.

9ى ئايارى2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.