Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 07:10

لەنێو مەیدانی مریشکفرۆشانی هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە 5 تۆن خورمای ماوەبەسەرچوودا گیرا

کوردستان TV
100%

قایمقامه‌تی قه‌زای ناوه‌ندى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لە ڕێکەوتی 9-5-2021 لەلایەن بەڕێوەبەڕایەتی ئاسایشی ھەولێر (ھۆبەی ئابوری) لەنزیک مەیدانی مریشک فرۆشان توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی(5) تۆن خورمای جۆراوجۆری ماوەبەسەرچوو و ناتەندروست و نەشیاو بۆ خواردن لە شوێنێکی گەرم و بەدەر لە ڕێنماییەکانی تەندروستی هه‌ڵگیرابوون.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: خاوەنەکەی ھەولیداوە بەشێوازی ترو شاراوە لەڕێگای بەکارھێنانی دۆشاو و شتی ترەوە لەناو سەبەتە و قاپی پلاستیک لەناو بازاڕی شاری ھەولێر،لەسەر مێزو عارەبانە ساغی بکاتەوە،لەلایەن لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ لەقایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجامدرا،دەرکەوت ئەم جۆرە خورمایە بەھیچ شێوەیەک شیاونیە بۆ خوارنی مرۆڤ.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: ‏‎بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر ، سەرجەم ئەم بڕە خورمایەی سەرەوە لەناو بردرا،خاوەنەکەی دەستگیر کرا کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.