له‌دوو هێرشدا سێ چه‌كداری سه‌رایا سه‌لام و چالاكوانێك كوژران

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌كانی سه‌رایا سه‌لام له‌ سامه‌را تووشی په‌لاماردان بوونه‌ته‌وه‌وچالاكوانێكیش له‌ كه‌ربه‌لا كوژراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیای عێراق گوتی: یه‌كه‌كانی سه‌رایا سه‌لام له‌ سامه‌را تووشی په‌لاماردان بوونه‌ته‌وه‌و كه‌ بۆته‌ هۆی كوژرانی سێ چه‌كدارو پێكدادان تا ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامی هه‌بووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی دیكه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌هێرشێكی چه‌كداریدا چالاكوانێك به‌ناوی ئیهاب جه‌واد له‌ شه‌قامی حه‌داد له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا كوژراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار