ئه‌م وێنه‌یه‌ كاردانه‌وه‌ی فراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا

ئایا كه‌سوكاری تیرۆریستانی داعش له‌سوریاوه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ نێو عێراق؟

وێنه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاو ده‌ستی پێكراوه‌و كاردانه‌وه‌ی فراوانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و ده‌ڵێن: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵ ده‌دات په‌نابه‌رانی خێوه‌تگای هۆل بگه‌ڕێنێته‌وه‌ زێدی خۆیان، ئه‌مه‌ وێنه‌ی كه‌سوكاری تیرۆریستانی داعشه‌ له‌سوریاوه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ نێو عێراق.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌م وێنه‌یه‌ كه‌سوكاری تیرۆریستانی داعشه‌ له‌كه‌مپی هۆل له‌ سوریاو  بۆ باشووری شاری موسڵ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌.

به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌م وێنه‌یه‌ی چوار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا  له‌ 31ی ته‌مموزی 2017 بڵاوكردۆته‌وه‌، وێنه‌كه‌ش له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نووسره‌ بووه‌ .

شایانی باسه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا وابڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌سوكاری تیرۆریستانی داعش له‌ كه‌مپی هۆل له‌ سووریا بۆ كه‌مپێك له‌ باشووری مووسڵ ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام دواتر شێروان دووبردانی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق بڕیارێكی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار