پارێزگاری هه‌ولێر: له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین

پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: چه‌ند هۆكارێك نرخی به‌نزینیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: چه‌ند هۆكارێك نرخی به‌نزینیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی و به‌رزی كواڵێتی به‌نزین.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان نرخی سوته‌مه‌نی به‌رزبووه‌ته‌وه‌ ، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین.