Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 12:21

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌

ئەگەر بابەتەكان بەسیاسی بكرێن زیاتر وەكو بانگەشەی هەڵبژاردن ئێمەش زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین
کوردستان TV
100%

 

 
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندراوێكی  سه‌باره‌ت به‌بڕیاری دادگای پێداچوونه‌ له‌باره‌ی كه‌یسی چه‌ند كه‌سێك بڵاو كرده‌وه‌.

له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیدا هاتووه‌: سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوە لە بارەی كەیسی چەند كەسێك، بەداخەوە چەند لایەنێك كاردانەوەی دوور لە رەچاوكردنی سەروەری یاسا و رێساكانی دەسەڵاتی دادوەریان نیشان دا، بەپێویستی دەزانین رێز لە دام و دەزگاكانی دادوەری و سەروەری یاسا بگیرێت.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راشیده‌گه‌ێنێت: دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان و بەسیاسی كردنی بابەتەكان سوود بە بارودۆخەکە ناگەیەنێ‌ و، مەرج نیە ئەگەر رەئی و لایەنگیری لایەنێك نەبوبێتە بڕیار مانای راست نەبوونی بڕیارەكان بێت.


مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌ئەوەی رویداوە رونە، دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن لایەنە یاسایی و پەیوەندارەكان بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی بەردەستیان هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و، ئاسایشی هەرێمی کوردستان كراوەتە ئامانج. بۆیە باشترە لێگەڕێین دامەزراوە یاساییەكان كاری خۆیان بكەن و رێز لە رۆڵیان بگرین.

له‌كۆتاییدا مه‌كته‌بی سایسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە بن بابەتەكان بەسیاسی بكرێن و زیاتر وەكو بانگەشەی هەڵبژاردن و چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاوڵاتیان، ئێمەش لە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین.
هیوادارین ئاڕاستە و لۆژیكی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پێشەوەی هەموو هەوڵێكی دیكەوە بن.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٨ـی ٥ـی ٢٠٢١


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.