وەزارەتی ناوخۆ چەند رێکارێكى نوێی بۆ رۆژانی جەژن راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت: دەسەڵات دەدرێتە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئەوەی کاری پێویست ئەنجام بدەن بە دانانی وردەکاریی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تەواو یان سنووردار بەپێی پێویست و دۆخی تەندروستی. 

لە خاڵێكى ترى راگەیێندراوەکەدا هاتووە، كه دەبێت رێگە لە دروستبوونی قەرەباڵغی لە شوێنە گشتییەکان و شوێنە گەشتیارییەکان بگیرێت. 

لەبارەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، وەزارەتی ناوخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت: قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق وەک خۆی دەمێنێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ چەند رێکارێكى نوێی بۆ رۆژانی جەژن راگەیاند