پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە شەقامی (100) مەتری تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ع.ا.ب) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیر کرد.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلەکەی و کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەری، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.