كه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌؟

رێبه‌ر رۆسته‌م محه‌مه‌د عه‌لی ،شاره‌زا له‌ بواری ووزه‌ نه‌بینراوه‌كان و ئه‌ستێره‌ ناسی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌سه‌ر به‌رواری جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌  كراوه‌، به‌ پێی لێكدانه‌وه‌كان و حیسباتی فه‌له‌كی ، به‌م شێوه‌ی خواره‌  پێشبینی كراوه‌ ..

رێبه‌ر رۆسته‌م  ده‌ڵێت: هیلالی ڕه‌مه‌زان له‌ (بورجی كاوڕ) له‌ 12ی4 له‌ دایكبووه‌، بۆیه‌ 13ی4 بووه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان ، به‌ڵام یهلالی مانگی شوال له‌ كاتژمێر 11ی شه‌وی 11ی5 له‌ (بورجی گا) له‌ دایك ده‌بێت و له‌ ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ی 12ی5 هیلالی شه‌وال ده‌بینرێت و كه‌واته‌ 13ی5 كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌، ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان. به‌ پێی حیساباتی فه‌له‌كی ورد ٫ هیلالی شه‌وال واته‌ هیلالی بورجی گا ده‌بێته‌ دووه‌مین هیلالی وه‌رزی به‌هار، له‌دوای یه‌كه‌مین هیلالی بورجی كاوڕ كه‌ هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان .

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌مه‌ی پێتان ده‌ڵێم: ئه‌مه‌ لێكدانه‌وه‌ی حیسباتی فه‌له‌كییه‌ و باقی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان چ كات و ڕۆژێك دیاری ده‌كه‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر جه‌ژن، ئه‌مه‌ شتێكی تره‌ و په‌یوه‌ندی به‌و لێكدانه‌وه‌ فه‌له‌كیانه‌ی منه‌وه‌ نییه‌و هیچ بڕیارێكیش له‌ ده‌ستی مندا نییه‌.