كارمه‌ندێكی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ كاتی ئه‌ركدا له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی له‌ده‌ستدا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ كارمه‌ندێكی ئاسایش گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ند كارمه‌ندێكی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌ جۆری پێكدادان بووه‌ له‌ نێوان ئۆتۆمبیلێكی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی مه‌ده‌نی، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كارمه‌ندێكی ئاسایش به‌ناوی " باقی سورچی" گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ند كارمه‌ندێكی دیكه‌ش بریندار بوون.

فه‌رمان عه‌لی