دوو پوولی پۆسته‌ به‌ وێنه‌ی مسته‌فا بارزانی و سه‌رۆك بارزانی له‌ ئه‌ڵمانیا دروستده‌كرێن

بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژوودا دوو پوولی پۆسته‌ له‌ ئه‌ڵمانیا وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، رێبه‌ری شۆرشی ئه‌یلوول و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر داده‌نرێت و قبووڵ ده‌كرێت. ئێستا ده‌تواندرێت به‌و دوو پووله‌ نامه‌ هه‌م بۆ نێوخۆی ئه‌ڵمانیا، هه‌م بۆ هه‌موو دنیا بنێردرێت.

هونه‌رمه‌ند زوهێر ده‌روێش كه‌ خه‌ڵكی قامشلۆی رۆژئاوای كوردستانه‌ و ماوه‌ی 21 ساڵه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، ئه‌و پوولانه‌ی دروستكردوون و ره‌زامه‌ندیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆسته‌ی ئه‌ڵمانیاشی وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاربهێنرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند زوهێر ده‌روێش به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌تا ویستوویه‌تی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر هه‌ردوو پووله‌كان هه‌بێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆسته‌ی ئه‌ڵمانیا بوونی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر پوول قبووڵ نه‌كردووه‌، چونكه‌ رازی نابن هیچ ئاڵایه‌ك له‌سه‌ر پوولدا هه‌بێت.

هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند زوهێر گوتی : له‌ئێستاشدا كار له‌سه‌ر چاپكردنی پوولی ئیدریس بارزانی ده‌كه‌م.