به‌ریتانیا: هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به‌پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین


عەقید چارڵس مایکس راوێژکاری تایبەتی سەربازی بەریتانیا، بەناوی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا و کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، پرسەنامەیەکی ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، بە بۆنەی شەهید بوونی ئەو پێشمەرگانه‌ی ، کە لە هێرشەکەی 1ی ئایاری داعش بۆسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە شەهید بوون.
لە پرسەنامەکەدا هاوخەمی   پیشان داوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدەکان، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ  بریندارەکان خواست.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
لەعەقید چارلس مایکس راوێژکاری تایبەتی سەربازی
پرسەنامە
بەناوی وەزارەتی بەرگری بەریتانیاو کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، پێمخۆشە پرسەنامەی خۆم ئاراستەی جەنابی وەزیر، جێگری وەزیر و هەموو تاکێکی وەزارەتی پێشمەرگە بکەم، بۆ شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەکی ئازاو قارەمان، لەهەمان کاتدا پێشمەرگە بریندارەکان و هاوکاریەکانیان و بنەماڵەکانیان لەیاد نەکەین لەم کاتە سەختەدا، ئێمە ئاگاداری ئەو ململانێیەین، کە روبەڕوتان دەبێتەوە بۆ دابین کردنی ئاسایش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، پێشوازی لەهەر جوڵەیەک دەکەین بۆ چاککردنەوەی یەکگرتنەوەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شەری هاوبەشی ئێمە دژ بە تیرۆریستان و خراپی باری ئەمنی دەبێتە بەرەنگاری ئێمەش، هەموو هاوکارییەک پێشکەش دەکەین بۆ پێشمەرگە، بۆ دابین کردنی ژینگەیەکی ئارام و جێگیر بۆ هەموو هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان لە عێراق.

 

 

 

شوان عه‌زیز