ئاگادارییه‌ك له‌ بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو كارو باری شارستانی هەولێره‌وه‌

له‌ ئاگادارییه‌كدا بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو كارو باری شارستانی هەولێر ڕایگه‌یاند: ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانه‌ دەكەینەوە كه‌ تا بەرواری2021/3/8 پەنجەمۆریان كردوە دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی.

ڕاشیگه‌یاند: وە پێویستە هاووڵاتیان ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەل خویان بهێنن.بۆ ئەم مەبەستە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمان بكەن لە رۆژانی یەكشەمە تا پێنج شەمە لە كاتژمێر (2)ی پاش نیوەرۆ تا وەكو (6)ی ئیوارە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانی.

1-رەگەزنامەی عێراقی(أصلی)

2-پێناسەی باری شارستانی(أصلی)

3-وە صلی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی تكایە بڵاوی بكەنەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان سودی لێ وەربگرن.

بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو كارو باری شارستانی هەولێر