عێراق ده‌یه‌وێت سوود له‌ شاره‌زایی و تواناكانی نه‌وزاد هادی وه‌ربگرێت

له‌سه‌ر داوای مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، نه‌وزاد هادی ده‌بێته‌ راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ چاودێریكردنی كاروباری پڕۆژه‌كان.

نه‌وزاد ھادی، راوێژكاری سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری پێشووتری ھه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ھه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه‌و  ده‌ڵێت: راسته‌ كه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ من ده‌درێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونم ده‌ربچێت و ده‌ست به‌ كاره‌كانی خۆم بكه‌م". بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر ئاشكرا بكات.

له‌ میانه‌ی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، مسته‌فا كازمی،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای كردبوو نه‌وزاد هادی ببێته‌ راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌وانیش رازی بوونه‌، بۆیه‌ ئێستا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت فه‌رمانه‌كه‌ ده‌ربچێت و ده‌ستبه‌كار بێت.