ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای ئه‌مریكا سه‌ردانی عێراق ده‌كات

هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.

هۆشیار زێباری  دوێنێ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: سبه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار شاندێكی گرنگ له‌ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكیی كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ نوێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ و ئاسایشی نیشتمانیی سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن.

هۆشیار زێباری راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ زۆربه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هاوكارییدان، هه‌روه‌ها پشتیوانی له‌ هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.

زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییدا نییه‌ كه‌ ئه‌ركی شانده‌كه‌ ته‌نها دڵنه‌وایی بێت بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، هوشیار زێباری له‌ كۆتایی توویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی : راشكاویی گرنگ و بایه‌خدار.