ئیداره‌ی جۆ بایدن به‌نیازه‌ گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ دابخات

ئیداره‌ی جۆ بایدن به‌نیازه‌ گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ دابخات، كه‌‌ به‌ شوێنی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ناسراوه‌.

ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێس رایگه‌یاند: ئیداره‌ی بایدن ئامانجی ئه‌وه‌یه، ‌گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ دابخات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پێومانوایه‌ ده‌بێت گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ دابخرێت، بێگومان ئه‌مه‌ش ئامانجی ئێمه‌یه‌ و له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و دووه‌وه‌ بنكه‌ی گوانتانامۆی له‌ كوبا به‌كرێگرتووه‌، له‌ مانگی كانوونی دووه‌می دووهه‌زار و دوو،‌ له‌سه‌رده‌می جۆرج ده‌بڵیو بۆش، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك گرتووخانه‌یه‌ك به‌كاریهێناوه‌، سه‌ره‌تا بیست كه‌س له‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی ئه‌فغانستانی تێدا راگیرا، كه‌ به‌شدارییان له ‌شه‌ڕی تاڵیبان كردبوو. هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و گرتووخانه‌یان بۆ ده‌ستگیكراوه‌كانی شه‌ڕی ئه‌فغانستان به‌كارهێنا و سه‌دان كه‌س له‌و گرتووخانه‌یه‌ مانه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌.