كاروانێكی دیکەى ڤاکسین گەیشتە عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه‌


وەزارەتى تەندروستى عێراق رایده‌گه‌ێنێت: كاروانێكی دیکەى ڤاکسینى فایزەر گەیشتۆتە عێراق.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسینی فایزه‌ر گه‌یته‌ عێراق و راشیده‌گه‌ێنێت:  لەچوارچێوەى ئەو گرێبەستەى لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر ئەنجامدراوە، كاروانێكی  دیکەى ڤاکسین گەیشت ، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: كه‌هاتنی ڤاكسین به‌رده‌وام ده‌بێت ، به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی هه‌یه‌ هه‌فتانه‌ ڤاكسین ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

ڤاکسینەکەش بەسەر تەواوى بەرێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان دابەشدەکرێت بە هەرێمى کوردستانیشەوە.