تەندروستی عیراق: زیاتر له‌ پێنج هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردوودا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 5068 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2021/5/3 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزارو 68 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا حەوت هەزارو 351 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراقدا هاتووه‌ 30 تووشبووی دیكه‌ش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، ژماره‌ی مردن به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق گه‌یشته‌ 15566 كه‌س.