392 هه‌زار و 488 كه‌سی دیكه‌ له‌ هیندستان تووشی كۆرۆنا بوون

له‌ هیندستان له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 392 هه‌زار و 488 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 392 هه‌زار و 488 حاڵه‌ت تووشبوون به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه‌ و سێ هه‌زار و 689 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ كاتێكدا تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ هیندستان گه‌یشتووه‌ته‌ 19 ملیۆن و 557 هه‌زار و 457 كه‌س، كۆی ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 215 هه‌زار و 542 كه‌س. ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌شی چاره‌سه‌ركردنیان درێژه‌ی هه‌یه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و 349 هه‌زار و 644 كه‌س.

حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ هیندستان كه‌ له‌ مانگی نیساندا رووی له‌ هه‌ڵكشان كرد، به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.