ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌شارێكی ئێران كه‌وته‌وه‌و كوژراو و بریندار هه‌ن

ئاژنسی هه‌واڵیی فارس ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ئاكامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ناوچه‌ی شكوهیه‌-ی پیشه‌سازی له‌ شاری قوم له‌باشووری تاران كوژراو و بریندار هه‌ن.

هه‌روه‌ها ئاژانسی فارس رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاگر له‌چه‌ند كارگه‌یه‌ك له‌شاره‌ پیشه‌سازییه‌كه‌ به‌ربووه‌و به‌ره‌و رێگای گشتی درێژ بۆته‌وه‌ و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ توانیویانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها حه‌مید كه‌ریم،وته‌بێژ به‌ناوی به‌رگری شارستانی شاری قوم گوتی: به‌سه‌دان پیاوی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌شدارییان له‌كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ كردووه‌و ئاگره‌كه‌ش ئۆتۆمبێلێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی تێكداوه‌و دوو ئه‌ندامی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش، برینداربوون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار