له‌پریمه‌رلیگ مانچسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ست هێنا

یانه‌ی مانچسته‌رسیتی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو له‌ هه‌فته‌ی سی و چواره‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسی میوانداری برده‌وه‌و هه‌نگاوێكی دیكه‌ له‌ مسۆگه‌ركردنی نازناوی خوله‌كه‌ نزیك بووه‌وه، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد، هێنده‌ی نه‌بردو دوو خوله‌ك دواتر، هێرشبه‌ری ئیسپانی، فێران تۆرێس گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی به‌ده‌ستهێنا.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش سیتیزێنز دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك و بیست وپێنجه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ تۆماركردو كۆی خاڵه‌كانی له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ هه‌شتا خاڵ و به‌ جیاوازی سێزده‌ خاڵ له‌پێش مانچسته‌ریونایتدی نزیكترین ڕكابه‌ری دێت و له‌ مسۆگه‌ركردنی نازناوی خوله‌كه‌ نزیك بووه‌وه، كریستاڵ پالاسیش سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاندو به‌ سیی و هه‌شت خاڵ له‌ پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ند دایه‌.