ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا ده‌بێته‌ میوانی ڤاڵنسیا


 
له‌هه‌فته‌ی سی و چواره‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر 10ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ڤالێنسیا.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه‌ یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌ گرانادا دۆڕاو ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی له‌ده‌ستداو به‌ حه‌فتاویه‌ك خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه.
 له‌و لاشه‌وه‌ ڤالێنسیا له‌ دوایین پێنج یاری خۆی له‌ خولی ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌و به‌ سی و شه‌ش خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند دێت و ته‌نها شه‌ش خاڵ له‌ ناوچه‌ی مه‌ترسیداری دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ دووه‌كان دووره.
كۆمان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، گوتی له‌ هه‌ر یاریه‌كدا كۆنتڕۆڵی تۆپ به‌ زۆری لای تیپه‌كه‌مانه‌و ده‌رفه‌تی زۆریشمان بۆ ده‌ڕه‌خسێت، به‌ڵام ده‌بێت گرنگی زێتر به‌ هێڵی به‌رگری بده‌ین و له‌م هێڵه‌دا توندو تۆڵتر بین، ڕاهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندیه‌كه‌ ئاشكراشیكرد كه‌ سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی پێشه‌نگ به‌ دۆڕانیان به‌ گرانادا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه‌ هیچ یاریه‌ك ئاسان نیه‌و ئێستاش ده‌جه‌نگن بۆ وه‌رگرتنی پێشه‌نگ و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی لالیگا .