مۆرینۆ ده‌چێته‌ ڕیزی نووسه‌رانی وه‌رزشی له‌رۆژنامه‌ی زه‌سه‌ن ووتار ده‌نووسێت


 
جۆزێ‌ مۆرینۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنەری پێشووی یانه‌ی تۆتنهام په‌یوه‌ندی به‌ تیمی ڕۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانی كردو له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕكابه‌ریه‌كانی جامی یۆرۆی ئه‌مساڵ ده‌چێته‌ ڕیزی نووسه‌رانی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌كه‌و وتار له‌باره‌ی جامی یۆرۆ ده‌نووسێت.
 ڕۆژنامه‌ی زه‌ سه‌ن ئاشكراشی كرد كه‌ مۆرینیۆ ده‌بێته‌ شرۆڤه‌كاری یاریه‌كانی جامی یۆرۆ له‌ گڕوپی كه‌ناڵه‌كانی تۆك سپۆرت و گرته‌ی ڤیدیۆی تایبه‌تیشی ده‌بێت له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت.
 جێگای باسە مۆینیۆی تەمەن پەنجاوهەشت ساڵ لە تشرینی دووەمی دووهەزارونۆزدە بووە ڕاهێنەری تۆتنهام، بەڵام به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی یانه‌كه، له‌ نۆزده‌ی مانگی ڕابردوو‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، پێشتریش مۆرینیۆ ڕاهینه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی به‌نفیكاو پۆرتۆ و چێڵسی و ئینته‌رمیلان و ڕیال مه‌دریدو مانچسته‌ریونایتد بوو.